سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه له كاتێكدا كه هه‌ردوو ڕێبه‌ر خۆیان بۆ گوتاره‌كانیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن كه تایبه‌تن به داهاتووی عێراق و گه‌لێك بابه‌تی تر.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ردوو سه‌ركرده ووتوێژ له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستوری عێراق و هه‌وڵه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی پشتگیری عه‌ره‌به سونه عێراقیه‌كان له‌و ده‌ستورنامه‌یه‌ی كه له مانگی داهاتوودا ریفراندۆمێكی نیشتمانی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشتریش، به‌ڕێز تاڵه‌بانی به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ڕاگه‌یاند كه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌تاوه‌كو په‌نجا هه‌زار سه‌رباز بكشێنێته‌وه چونكه ژماره‌یه‌كی پێویستی هێزه‌كانی عێراقی ڕاهێنراو هه‌یه و ئاماده‌ن ده‌ست به كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ندێك له به‌شه‌كانی ووڵاته‌كه بكه‌ن. به‌ڵام له پاشدا، ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك په‌یوه‌ندی به ڕۆژنامه‌كه‌وه كردووه و گوتویه‌تی تاڵه‌بانی پێشنیاری ڕۆژێكی دیاریكراوی بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه نه‌كردووه.
هاوكات، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی ده‌ڵێن یاخیبوان له عێراق سێ ئه‌ندازیاری توركیان ئازاد كردووه كه له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ردا فڕێندرابوون.