دانوسانده‌رانی شیعه‌كانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌وان و ڕێبه‌رانی كوردی گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستوری نوێی عێراق و بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكرێت.
ڕێبه‌رانی هه‌ردوو گروپی سوننه و كورده‌كان شان به شانی سوننیه‌كان هه‌وڵی ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر دهستورداوه پێش كۆتایی هاتنی دوامۆڵه‌تی دانراو بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌رنوسه له نیوه‌شه‌وی ڕۆژی دووشه‌ممه به كاتی عێراق. ڕێبه‌رانی سوننه‌ش ده‌ڵێن ئه‌وان له دژی ئه‌و بهرنوسهن كه شیعه‌کان و كورده‌كان له‌سه‌ری كۆكن، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت ده‌نگی پێویستیان نه‌بێت بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رنوسه‌كه له په‌رله‌مانی عێراقیدا.
سوننیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رله‌مانیش به‌و ده‌ستورنامه‌یه ڕازی بێت ئه‌وا ئه‌وان داوا له گه‌لی عێراقی ده‌كه‌ن له ماوه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه له مانگی ده‌ی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.