سه‌رۆكی عیراقی ده‌لێت كۆمتیه‌ی دارشتنی ده‌ستوری نوێی ووڵات رۆزبهی كێشه‌كانی كه رووبه‌روی بۆته‌وه چاره‌سه‌ر كردوه و پێشبینی كرد كه ده‌ستور له رۆژی یه‌کشه‌ممه ئاماده بێت، رۆژێك پێش كاتی دیاریكراو بۆ داڕشتنی ده‌ستور.
سه‌رۆك جه‌لال تاله‌بانی ئه‌مرۆ شه‌ممه به په‌یامنێرانی راگه‌یاند كه ووتوێژه‌كان ئێستا له‌سه‌ر داوای شیعه‌كانه بۆ پێكهێنانی هه‌رێمێكی فیدرالی له ناوچه‌كانیان و په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و ووڵات.
هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی دارشتنی ده‌ستور، كه له حه‌فتاو یه‌ك ئه‌ندام پێكهاتووه، ده‌لێن زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، له‌وانه‌ش چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی نه‌وت.