ڕێبه‌رانی سیاسی له عێراق که نوێنه‌رایه‌تی گروپه نوژادی و ئاینیه جوداکان ده‌که‌ن هێشتا له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌کیه‌كانی ده‌ستوری نوێ ڕێنه‌که‌وتوون سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی واده‌ی دیاریکراو بۆ پێشکه‌شکردنی به‌رنوسی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه نزیک ده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی نوێژی هه‌ینیدا، مه‌لا ئاینیه‌کانی عه‌ره‌به سوننه‌کان داوایان له لایه‌نگرانیان کردووه فیدرالیزم ڕه‌ت بکه‌نه‌وه و ده‌نگ له دژی ئه‌و ده‌ستوره بده‌ن که ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی ووڵاته‌که.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم ، ڕێبه‌ڕی گه‌وره‌ترین پارتی شیعه‌کانی عێراق – ئه‌نجوه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی پشتگیری خۆی به‌رامبه‌ر به بوونی حکومه‌تی فیدرال له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ڕایگه‌یاند.
کورده‌کانی عێراقیش حکومه‌تی فیدرالیان پێ باشه و له‌و باوه‌ڕه‌دان که پارێزگاری له ئۆتۆنۆمی ناوچه‌کانی باکوری ووڵات ده‌کات.
به‌رنوسی ده‌ستوریش بڕیاره له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق بکرێت و ووت‌وێژی له‌سه‌ر بکرێت پێش ئه‌وه‌ی ریفراندۆم له مانگی ده‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
له لایه‌کی تره‌وه، هێرشه تیرۆرستیه‌کان له ووڵاته‌که‌دا به‌رده‌وامه و له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینیدا سه‌ربازێکی ئه‌مریکی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له شه‌قامێکی شاری تکریتی باکوری به‌غدا کوژرا کاتێک که په‌ترۆڵی ناوچه‌که‌ی ده‌کرد.