ئه‌مریكا، ئوسترالیا و به‌ریتانیا هوشداری ده‌ده‌ن كه له‌وانه‌یه له‌م زوانه هێرش له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه له عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه هوشداری دا هاووڵاتیانی ئوسترالی كه نه‌چنه عه‌ره‌بستان و داوای له‌وانه‌ش كرد كه له‌و ووڵاته دان جێ‌ی بێلن یان زۆر ئاگاداری خۆیان بن.
بالیۆزخانه‌ی به‌ریتانیاش په‌یامێكی هاوشێوه‌ی له‌سه‌ر مالپه‌ری ئه‌نته‌رنێتی بڵاوكرده‌وه.
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌وا بالیۆزخانه‌و كونسلخانه‌و نوسینگه دیبلۆماسیه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه داده‌خرێن، به‌هۆی بوونی هه‌ره‌شه له دژی نوسینگه‌كانی ئه‌مریكا له عه‌ره‌بستان.