ووت‌وێژی شه‌ش لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر پرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكوور له بێژینگ به شێوه‌یه‌كی كاتی راگیرا‌و وا بریاره له كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست پێبكاته‌وه.
نوێنه‌ری كۆریای باكوور كیم كی گوان ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه گوتی ئه‌و خاڵه‌ی كه جێگای ناكۆكی بوو له كاتی ووتوێژه سێزده رۆژیه‌كه رێگه‌پێنه‌دانی ئه‌مریكایه تاكو كۆریای باكوور پرۆگرامی ناوه‌كی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی ده‌ست پێبكات.
شایانی باسه دیبلۆماتانی چین، ژاپۆن، رووسیا، ئه‌مریكا و كۆریای باكوور و باشوور بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته كۆبونه‌وه‌كانیان راده‌گرن تاكو راوێژ له‌گه‌ل حكومه‌ته‌كانیان بكه‌ن.