مارینزه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی ده‌ستیان به هێرشێکی گه‌ڕان به شوێن یاخیبوان له خۆرئاوای عێراق کردووه. جێی باسه، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و له ناوچه‌ی پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق 22 ما‌رینزی ئه‌مریکی کوژرابوو.
له‌شکری ئه‌مریکی ڕۆژی هه‌ینی گوتویه‌تی که‌وا نزیکه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی و عێراقی به‌ره‌و شارۆچکه‌ی هه‌قلینیه به‌ڕێکه‌وتوون. هه‌روه‌ها فڕۆکه‌وانه ئه‌مریکیه‌کان هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر ئه‌و بینایانه‌ی که‌ناری شاری هه‌قلینیه ئه‌نجامداوه که حه‌وت کم له باشوری خۆرئاوای حه‌دیسه‌وه دووره.
هاوکات، کۆبونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی عێراقی ڕۆژی هه‌ینی بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دواخرا که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه ئه‌نجام ده‌درێت که هاتونه‌ته به‌رده‌م داڕشتنی ده‌ستوری ووڵاته‌که. له‌و کێشه سه‌ره‌کیانه‌ی که تاوه‌کو ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، کێشه‌کانی ڕۆڵی ئیسلام له ده‌وڵه‌ت، فیدرالیزم، مافه‌کانی ژنان و زمانی ڕه‌سمی ووڵاته‌که.