هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و به‌توانای كورد موجته‌با میرزاده ڕۆژی 17/7/2005 كۆچی دوایی كرد.
به‌ڕێز میرزاده ده‌ستێكی باڵای له سازدانی موزیكی گۆرانی بێژانی ناوبانگی كوردستاندا هه‌بووه، هه‌ر له حه‌سه‌ن زیره‌كی نه‌مر و مه‌زهه‌ری خالقیه‌وه هه‌تاوه‌كو عه‌لی مه‌ردان و تایه‌ر ته‌وفیق. هه‌روه‌ها گۆرانیبێژانی ناوبانگی ئێران هه‌ر له گوگوش و هایده تا‌وه‌كو موعین و له‌یلا فروهه‌ر و مورته‌زا و ئومێد و چه‌ندی تریش.
هونه‌رمه‌ند میرزاده موزیكی 50 فلیمی نووسیوه و خه‌ڵاتی سوپاسی وه‌رگرتووه كه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی ئێرانه و توانیویه‌تی به ده‌ستی بهێنێت. به‌رنامه‌ی بهه‌ڤڕا كه له لایه‌ن جانی دیلانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ڵقه‌یه‌كی ته‌رخان كرد بۆ باسكردن له ئه‌زمونی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.