به پێی ڕای هه‌ندێ له لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مڕۆی ئه‌ده‌بی كوردی، چیرۆكی كوردی وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێكی كورتی هه‌یه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ شیعردا به‌ڵام ئاماده‌یه‌كی گرنگی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و مێژووه‌ش له چیرۆكی ( له خه‌وما) ی جه‌میل سائیبه‌وه ده‌ست پێ بكات تا ئه‌مڕۆی ئێستا، هه‌نگاوی چالاكانه و بابه‌تیانه‌ی ناوه. ته‌نانه‌ت ده‌شبێت بگوترێت كه‌وا گێڕانه‌وه‌كان به‌رگه ساكاره‌كه‌ی خۆی فڕێداوه و به‌رگێكی ئاڵ و واڵای فه‌نتازییایی گێڕانه‌وه‌ی به‌خۆی بڕیوه و هه‌نگاوی گرنگیشی بڕیوه بۆ ده‌ربازبوون له ئایدۆلۆژییه‌كانی ئه‌ملا و ئه‌ولا.
به‌ڵێن ساڵح بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له ئه‌مڕۆی چیرۆكی كوردی میوانداری خانمی چیرۆك نوس و شاعیر شیرین . ك ی كردووه و گفتوگۆیه‌كی دوو به‌شی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداو‌ه. یه‌كه‌میان تایبه‌ته به چیرۆك و دووه‌میان تایبه‌ته به شیعر. خانم شیرین سه‌باره‌ت به چیرۆك ده‌ڵێت " وێڕای ئه‌وه‌ی زمان و به‌كارهێنانه‌كانی له چیرۆكدا گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك ئه‌وه‌نده یاری به زمان ده‌كه‌ن تا ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێ جار ڕووداوی ناو چیرۆكه‌كه‌ی له بیر ده‌چێته‌وه."
بۆ گوێگرتن له به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆكه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.