كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئێرانی سه‌ركه‌وتنی فه‌رمانداری ته‌هران و توندرێی ئیسلامی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یان پشت راستكرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران تۆماركرد.
سه‌رۆكی هه‌لبژێردراو ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مرۆ شه‌ممه داوای یه‌كێتی نیشتیمانی كرد و گوتیشی ئه‌و هه‌وڵده‌دات ئێران بكاته نمونه‌یه‌كی مۆدێرن، پێشكه‌وتن و ئیسلامی بۆ جیهان.
ئه‌نجامی كۆتایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به شه‌ست و دوو له سه‌دا راگه‌یاند، به‌رامبه‌ر به سی و شه‌ش له سه‌دا بۆ سه‌رۆكی پێشوو عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی.