ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له واشنتۆن له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك بوش كۆده‌بێته‌وه. پێشبینی ده‌كرێت ووتوێژه‌كان تیشك بخه‌نه سه‌ر داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی ئاسایشی ووڵاته‌كه.
به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا له‌گه‌ڵ دیك چێنی جێگری سه‌رۆك و یاسادانه‌رانی ئه‌مریكی كۆبۆته‌وه. به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بونیاتنانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌شكری و پاراستنی سنوره‌كانی ووڵاته‌كه. به‌ڕێزی داوای له یاسادانه‌ران كردووه كه فشار بخه‌نه سه‌ر سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له ده‌ربازبوونی یاخیبوان بۆ ناو عێراق ڕابگرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی له‌شكری واشنتۆنی كرد و له‌وێ سه‌ردانی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كرد كه له عێراق بریندار بوون.