Accessibility links

ئۆکرانیا فشار دەخاتە سەر ئێران تاوەکو دوو سندووقە ڕەشەکەی ڕادەست بکات


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڤادیم بریستایکۆ
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڤادیم بریستایکۆ

ئۆکرانیا داوای لە ئێران کرد دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی ڕادەست بکات کە سوپای پاسدارانی ئێران بە هەڵە خستیە خوارەوە و بووە هۆی کوژرانی هەموو سەرنشینەکانی کە ژمارەیان 176 کەس بوو.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڤادیم بریستایکۆ وتی ڕادەستکردنی دوو سندووقە ڕەشەکە پابەندبوونی ئێران دەسەلمێنێت بە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن لەو ڕووداوەی لە هەشتی مانگی یەکدا ڕوویدا.

بریستایکۆ لەمیانەی سەردانی شاندێکی ئێرانیدا بە ڕابەرایەتی وەزیری ڕێگا و گەشەپێدانی شارستانی ئێران محەمەد ئیسلامی ئەم لێدوانەیدا و سەردانەکە سەنگ دەخاتە سەر ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە.

بریستایکۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەرکی سەرەکی ئێران داوای لێبووردن کردن و دان پێدانانە بەوەی کە ڕوویدا. هیوادارم بگەین بە زیاتر لە گفتوگۆی سیاسیی و تاوتوێی کێشەکانی پڕۆسەکە بکەین، بەتایبەتی گەڕاندنەوەی دوو سندووقە ڕەشەکە."

ڕۆژی یەکشەممە ئێران وتی هەوڵدەدات خۆی شیکاری بۆ زانیارییەکانی ناو دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە بکات و ئەو هەواڵانەشی ڕەت کردەوە کە گوایە ڕادەستی ئۆکرانیای دەکاتەوە.

بریستایکۆ وتی " سەرەتا ڕایانگەیاند ڕادەستی دەکەنەوە، دواتر هەمان کەس ڕایگەیاند ڕادەستی ناکەنەوە. ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی هەڵە تێگەیشتنێک لە ئۆکرانیا، دەپرسین، ئایا ڕادەستی دەکەنەوە یاخود نا؟ "

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG