Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە سیسیلی ئیتاڵیا لانی کەمی 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 6 کەسی دیکە بێسەروشوێنن


بەرپرسانی ئیتاڵیا وتیان بەهۆی تەقینەوەی غازەوە کۆمەڵێک بینای نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی ڕاڤانوسای سیسیلی زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکە هێشتا بێسەروشوێنن.

بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو بینای نیشتەجێبوون لە شارۆچکەکەدا بەتەواوەتی ڕووخاون و ژمارەیەک بینای دیکەش بەشێکیان ڕووخاون.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هێشتا دەگەڕێن بەدوای ئەوانەدا کە بێسەروشوێن بوون.

بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شارۆچکەکە جۆزێپی مێریندینۆ وتی دوو کەس لەژێر پاشماوەکاندا ڕزگارکراون و شەش کەسی دیکە بێسەروشوێنن.

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئیتاڵیا وتی سێ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە ماوەی ڕابردووشدا دەزگای کارەساتەکانی ئیتاڵیا وتی چوار کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG