سەرچاوەیەک لە ئۆفیسەکەیەوە وتی سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی و " کۆبوونەوە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵدا " بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە " سەرۆک عەباس بەرەو ئەڵمانیا ڕۆیشتووە و لەوێ چاوی بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا مێرکڵ دەکەوێت و پشکنی تەندروستی ئەنجام دەدات."
عەباس لەڕێی فڕۆکەیەکی ئوردونیەوە لە ڕام ئەڵاوە بەرەو ئوردون بەڕێکەوتووە و لەوێشەوە بەڕێدەکەوێت بۆ ئەڵمانیا، بەبێ ئەوەی بە سنووری ئیسڕائیلدا تێپەڕێت.
سەرچاوەکە جەختیشی لەوە کردەوە عەباس سێ ڕۆژ لە ئەڵمانیا دەمێنێتەوە و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە دەگەڕێتەوە بۆ فەڵەستین.
سەرچاوە/ فرانس پرێس