Accessibility links

دوای تەقینەوەی تەکسیەکە بەڕیتانیا ئاستی هەڕەشەی تیرۆر بەرز دەکاتەوە


وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا پریتی پاتێل ڕایگەیاند دوابەدوای تەقینەوەی تەکسیەکەی بەردەم نەخۆشخانەیەکی شاری لیڤەرپوڵ، وڵاتەکە ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لە گەورەوە بەرز دەکاتەوە بۆ مەترسیدار.

ئاستی مەترسیدار مانای ئەوەیە " ئەگەری هێرشی تیرۆریستی زۆرە."

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕابەرایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد کە دوابەدوای ڕووداوەکە ئەنجامدرا.

بەرپرسانی بەڕیتانیا بە ڕۆژنامەنووسانیان وت سەرنشینی تەکسیەکە بۆمبێکی دەستکردی پێبووە و داوایکردووە ببرێت بۆ نەخۆشخانەی ئافرەتانی لیڤەرپوڵ، بەڵام هێشتا هۆکاری تەقاندنەوەی بۆمبەکە یاخود چی بووەتە هۆی تەقاندنەوەی بۆمبەکە نەزاندراوە.

سەرنشینەکە لە تەقینەوەکەدا کوژرا، پۆلیسیش ڕۆژی دووشەممە وتی دەزانن کێیە.

لەدوای تەقینەوەکەوە تاوەکو ئێستا پۆلیس چوار کەسی دەستگیرکردووە.

تەقینەوەکە بووە هۆی برینداربوونی شۆفێری تەکسییەکە، شۆفێرەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای ئەوەی چارەسەری بۆ کراوە ڕزگارکراوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG