Accessibility links

دیبلۆماتکارانی لیتوانیا چین جێدەهێڵن


سەرچاوە دیبلۆماتیەکان ئاماژەیان بەوەدا شاندە دیبلۆماتیەکەی لیتوانیا لە چین بەپەلە ئەو وڵاتەی جێهێشتووە، لەکاتێکدا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە گرژییان تێکەوت دوای ئەوەی تایوان باڵیۆزخانەیەکی نافەڕمی لە لیتوانیا کردەوە.

چئن فشارەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتانە زیادکردووە کە پەیوەندی لەگەڵ تایواندا دەبەستن، ئەوەش لەبەر ئەوەی زیان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تایواندا بگەیەنێت، لە مانگی یانزەدا چین ئاستی شاندەکەی لە لیتوانیا دابەزاند و لە باڵیۆزەوە گۆڕی بۆ بەرپرسی کاروبارەکان، کە ئەوەش پلەیەک لە باڵیۆز کەمترە، ئەوەش دوای ئەوەی تایوان ئۆفیسێکی نوێنەرایەتی خۆیانی لە پایتەختی لیتوانیا کردەوە.

بەرپرسانی لیتوانیا وتیان ڕۆژی چوارشەممە دیبلۆماتکارە باڵاکانی خۆیانی لە چین بەمەبەستی " ڕاوێژکردن " بانگکردۆتەوە، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا باڵیۆزخانەکە لە ئێستادا لە دوورەوە کارەکانی ڕادەپەڕێنێت.

سەرچاوەیەکی دیبلۆماتی بە ڕۆیتەرزی وت 19 کارمەندی باڵیۆزخانەی لیتوانیا لە چین پەکینیان جێهێشتووە و بەڕێگاوەن بۆ پاریسی فەڕەنسا. سەرچاوەیەکی دیبلۆماتی دیکە کە نزیکە لە بابەتەکەوە وتی ڕۆیشتنیان لە چین وەکو وەڵامێک بووە بۆ " تۆقاندنەکانی چین."

وەکو زۆرێک لە وڵاتانی دیکە، لیتوانیای ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پەیوەندیی فەڕمی لەگەڵ چیندا هەیە، بەڵام بە فەڕمی پەیوەندی لەگەڵ تایواندا نیە کە حوکمێکی دیموکراتی تێدایە و چینیش وەکو بەشێک لە خاکی خۆی سەیری دەکات.

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا گابریلیوس لاندسبێرگیس بە ڕۆژنامەنووسانی وت بەر لە جێهێشتنی چین، نادیارییەک هەبووە سەبارەت بە پێگەی یاسایی دیبلۆماتکارانی لیتوانیا لە چین.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی لیتوانیا بە ڕۆیتەرزی وت چین داوای لە وڵاتەکە کردووە ناوی باڵیۆزخانەکەی لە چین بگۆڕێت بۆ ئۆفیسی بەرپرسی کاروبارەکان، هاوشێوەی ئەو گۆڕانکارییەی چین کردوویەتی لە باڵیۆزخانەکەیدا لە لیتوانیا.

ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی تایوان " ڕێزی بێپایانی خۆی بۆ بڕیارەکەی حکومەتی لیتوانیا دەربڕی." هەروەها داوای لە کۆمپانیاکانی تایوان کرد پشتیوانی لە پەیوەندییەکی نزیکتر بکەن لەگەڵ لیتوانیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG