Accessibility links

کرێملن: لێکۆڵینەوەکەی موڵەر سەبارەت بە ڕوسیا بێ سوودە


وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ

کرێملن وتی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لێکۆڵەرەوەی تایبەتی ئەمەریکا ڕۆبەرت موڵەر دەیکات سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی2016ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و تاوانەکانی دیکەی پەیوەست بەو بابەتەوە ڕۆژێک دێت تەواو دەبێت و هیچ سوودێکی نیە.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ لە وەڵامێکدا سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکە وتی " هیوایەک هەیە کە ڕۆژێک دێت تەواو دەبێت."

جێی ئاماژەیە لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر لێکۆڵینەوەیەک دەکات سەبارەت بە دەستوەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا تاوەکو بزانێت کە ئایا هیچ بەریەککەوتنێک هەبووە لەنێوان سەرۆک ترامپ و ڕوسیادا یاخوود نا، هەروەها بۆ ئەوەش کە بزانێت ڕوسیا یارمەتی سەرۆک ترامپی داوە لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت یاخوود نا. لەلای خۆشیانەوە ڕوسیا چەند جارێک ڕەتیان کردۆتەوە کە دەستیان وەردابێتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە و پشتیوانیان لە سەرۆک دانۆڵد ترامپ کردبێت تاوەکو لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت، هەروەها دەشڵێن ئەمە کەمپینێکە پلانی بۆ داڕێژراوە و ڕێکخراوە کە لە ئەمەریکادا دەکرێت دژ بە ڕوسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG