Accessibility links

سەرۆکی کازاخستان: ڕەوشەکە جێگیرە


ئۆفیسی سەرۆکی کازاخستان قاسم گۆمارت تۆکایڤ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕەوشی سەرجەم هەرێمەکانی وڵاتەکە جێگیرکراوە." ئەمەش هەفتەیەک دوای خۆپیشاندانە گەورەکانی وڵاتەکە و تیایدا سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی بە هێزەکانی ئاسایش کرد تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن بەمەبەستی کوشتنیان.

ئۆفیسی سەرۆکی وڵاتەکە وتی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هێزەکانی ئاسایشی کازاخستان 26 خۆپیشاندەرییان کوشتووە و 5800 خۆپیشاندەری دیکەیان دەستگیرکردووە. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە " ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بیانی لەنێو دەستگیرکراوەکاندا بوون."

هەروەها 18 کەس لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش کوژراون.

دوابەدوای فەرمانەکەی سەرۆکی کازاخستان بۆ تەقەکردن بە مەبەستی کوشتنی خۆپیشاندەران، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە هێزی سەربازیی زیاتری ڕوسیا گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئاڵماتی لە کازاخستان.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG