وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل وتی هەرزەکارێکی فەڵەستینی بە ئوتومبێلەکەی خۆی کردووە بە خاڵێکی پشکنینی سەربازییدا لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و پاسەوانێکی ئیسڕائیلی برینداربووە و هێزەکانی ئیسڕائیل تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.
فەڵەستینیەکان هێشتا لێدوانیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە کە لە نزیک شاری تولکەریم لە خاڵێکی پشکنینی نێوان ئیسڕائیل و ناوەندی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا ڕوویدا.
وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل ئاماژەشی بەوەدا پاسەوانە برینداربووەکەی ئیسڕائیل لە ناوەندی تەندروستی شیبا لە تەل ئەڤیڤ چارەسەری بۆ کراوە و پێشبینی دەکرێت ڕزگاری ببێت.
وتیشی هێرشبەرە فەڵەستینیەکە تەمەنی 16 ساڵ بووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز