Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی هەراتی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشە کوشندەکەی ڕۆژی شەممەی شاری هەراتی ڕۆژئاوای ئەفغانستانی ڕاگەیاند کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی لانی کەم شەش کەس.

بەرپرسانی ئەفغانستان وتیان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لەناو ئوتومبێلێکی کارگوزارییدا لە شاری هەراتی ڕۆژئاوای ئەفغانستان لانی کەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.

دوابەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، زنجیرەیەک هێرش و تەقینەوە لە سەرانسەری ئەفغانستاندا ڕوویانداوە، ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هەندێک لەو هێرشانەی ڕاگەیاندووە.

هێرشەکەی ڕۆژی شەممە تیشک دەخاتە سەر ئەو کێشە ئەمنیانەی ڕووبەڕووی بەڕێوبەرایەتیەکەی تاڵیبان بوونەتەوە لەکاتێکدا کە وڵاتەکە بەدەست قەیرانی مرۆیی و ئابوورییەوە دەناڵێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG