وەزارەتی تەندروستی ئێرلەندا ڕایگەیاند ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا بەرزبۆتەوە بۆ 557 کەس، لەکاتێکدا ڕۆژی چوارشەممە ژمارەکە 366 کەس بووە.
ئەفسەری باڵای تەندروستی ئێرلەندا تۆنی هۆلۆهان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەم هەفتەیەدا لەو ژمارەیە زیاتر نەبووە کە پێشبینیمان کردووە."
لەلایەکی دیکەوە وەکو هەوڵێک بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا، سەرۆک وەزیری ئێرلەندا لیۆ ڤارادکار وتی دەکرێت خوێندنگاکان تاوەکو مانگی پێنج بە داخراویی بمێننەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز