وەزیری کاروباری ئایینی ئیندۆنیسا وتی وڵاتەکەی گەشتی هاوڵاتیانی بۆ حەج کردن هەڵوەشاندۆتەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسی پەتای کۆرۆناوە.
وەزیری کاروباری ئایینی ئیندۆنیسیا یاقوت خەلیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " بە لەبەرچاوگرتنی پەتاکە و لەپێناو پارێزراوی حاجییەکاندا، حکومەت بڕیاریدا ئەم ساڵ ڕێگە بە ئیندۆنیسییەکان نەدات بچن بۆ حەج."
یاقوت وتیشی سعودیە هێشتا گەشتەکانی حەجی نەکردۆتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز