ڕابەرانی سوپای ئیثیوپیا سەرۆکی ڕێكخراوی تەندروستی جیهان تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوسیان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە یاخیبووانی هەرێمی تیگرای و یارمەتیدانی کاربەدەستانی هەرێمەکە تاوەکو چەکیان دەست بکەوێت.
جێی ئاماژەیە سەرۆکی ڕێكخراوی تەندروستی جیهان تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس خەڵکی هەرێمی تیگرای ئیثیوپیایە.
سەرکردەی سوپای ئیثیوپیا بورهان گولا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " لە وڵاتانی دراوسێوە کاری کردووە بۆ سەرکۆنەکردنی جەنگ، بۆ ئەوان کاری کردووە تاوەکو چەکیان دەست بکەوێت."
ئاماژەشی بەوەدا تیدرۆس " هیچ شتێک نەماوە نەیکات " بۆ یارمەتیدانی " بەرەی ڕزگاریخوازی گەلی تیگرای "، ئەو حیزبەی کە سەرۆک وەزیری ئیثیوپیا ئەبیی ئەحمەد لە هەڵمەتە سەربازییەکەیدا کردوویەتیە ئامانج.
ئەبی کە خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێبەخشراوە بەرەکە بە تۆمەتی خستنەوەی ناسەقامگیری لە حکومەتدا تۆمەتبار دەکات.
بورهان کاتێک سەبارەت بە تیدرۆس قسەی دەکرد وتی " ئەو بەشێکە لەو تیمە ( بەرەی ڕزگاریخوازی گەلی تیگرای )."
وتی " پێشبینی چی لێ بکەین؟ پێشبینی ئەوەی لێناکەین لەپاڵ گەلی ئیثوبیدا بوەستێت و سەرکۆنەی ئەندامانی بەرەکە بکات."
سەرچاوە/ فرانس پرێس