Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر دەکاتەوە و چەک بۆ ئۆکرانیا دەکڕێت


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین

بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا وتیان یەکێتیەکە سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر دەکاتەوە و بێلاڕووسی هاوپەیمانی ڕووسیاش دەکەنە ئامانج، هەروەها چەک بۆ ئۆکرانیا دەکڕن تاوەکو بتوانێت دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا بەرگری لە خۆی بکات.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی " بۆ یەکەمین جار یەکێتی ئەوروپا چەک و کەلوپەلی دیکەی سەربازیی بۆ وڵاتێک دەکڕێت کە لەژێر هێرشدایە."

وتیشی یەکێتی ئەوروپا ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەکانی ڕووسیادا دادەخات، تەنانەت بەڕووی فڕۆکەکانی دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندەکانی ڕووسیاشدا.

ڤۆن دێر لین وتی یەکێتی ئەوروپا تۆڕی تەلەڤیزیۆنی ڕووسیا تودەی سەر بە ڕووسیا و دەزگای هەواڵی ڕووسی سپۆتنیک قەدەغە دەکات، وتیشی ئەمەش لەپێناو ئەوەی ڕێگەیان پێنەدرێت " درۆکانیان بڵاوبکەنەوە بۆ پاساو هێنانەوە بۆ جەنگەکەی پوتن و خستنەوەی دابەشبوون لە یەکێتیەکەماندا."

ڕووسیا ئەم هێرشەی بۆ سەر ئۆکرانیا بە " ئەرکێکی سەربازیی تایبەت " ناودێر کردووە و دەڵێت ئامانجی ئەرکەکە داگیرکردن نیە بەڵکو تەنها بۆ لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیایە لە سنووری باشووری ڕووسیا، هەروەها بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەیە کە ڕووسیا بە " نەتەوەپەرستی مەترسیدار " ناوییان دەبات.

یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر بێلاڕووسی هاوپەیمانی ڕووسیاشدا دەسەپێنێت، سزاکانی سەر بێلاڕووس بریتی دەبن لە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی بێلاڕووس لە سوتەمەنییەوە بۆ تۆباکۆ و دار و چیمەنتۆ و ئاسن و پۆڵا و تەختە.

یەکێتی ئەوروپا چەک و کەلوپەلی دیکە بۆ ئۆکرانیا دەکڕێت و یارمەتیدەر دەبێت لە گەیاندنیان بۆ ئۆکرانیا.

بەرپرسی کاروباری یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ لە بەیاننامەیەکدا پێش کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی " ئەرکێکی قەدەغەکراوی دیکە ئەنجامدرا. ئەو ئەرکە قەدەغەکراوەی کە یەکێتی ئەوروپا لە جەنگی شوێنێکی دیکەدا چەکی دابین نەدەکرد."

سەرچاوەیەکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بە ڕۆیتەرزی وت یەکێتیەکە دەیەوێت 450 ملیۆن یۆرۆی داهاتی یەکێتی ئەوروپا بۆ چەک بۆ ئۆکرانیا تەرخان بکات، هەروەها 50 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ کەلوپەلەکانی دیکەی وەکو پێداویستیە تەندروستییەکان بۆ ئۆکرانیا تەرخان
بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG