Accessibility links

بێلاڕوس ڕەتی دەکاتەوە ڕەوشی کۆچبەرانی لەسەر سنووری پۆڵەندا خراپتر کردبێت


بێلاڕوس دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکە ڕەوشی کۆچبەرانیان لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکە و پۆڵەنداوە خراپتر نەکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی پۆڵەندا وتی هێزەکانی بێلاڕوس بۆمبی دەنگیان هەڵداوە و کاری دیکەیان ئەنجامداوە.

لیژنەی سنووری وڵاتی پۆڵەندا تۆمەتەکانی فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا کریستینا جاکمیک جارسۆزی ڕەت کردەوە و حکومەتی پۆڵەندای تۆمەتبار کرد بەوەی خۆی بەدوور دەگرێت لە پێداچوونەوە بە چالاکییەکانی خۆیدا.

وتەبێژی لیژنەی سنووری وڵاتی بێلاڕوس ئانتۆن بیچکۆڤسکی لە بەیاننامەیەکدا بە ڕۆیتەرزی وت " پۆڵەندا بە ئەنقەست زانیاری هەڵە بڵآودەکاتەوە تاوەکو وێنە ڕاستەقینەکانی ئەو ڕووداوانەی لەسەر سنوورەکە ڕوودەدەن لە دنیا بشارێتەوە."

وتەبێژی خزمەتگوزاری تایبەتی پۆڵەندا ستەینسلۆ زارین بە ڕۆیتەرزی وت حکومەتی پۆڵەندا لەسەر ئەو تۆمەتانە سوورە کە ئاڕاستەی بەرپرسانی بێلاڕوسی کردووە.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان وتوویانە پۆڵەندا پێوانە مرۆییەکانی پێشێلکردووە کاتێک هەندێک لە کۆچبەرانی ناچارکردووە بگەڕێنەوە بێلاڕوس، پۆڵەنداش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە 116 هەوڵ هەبوون بۆ بەزاندنی سنووری پۆڵەندا، بەڵام لە 17 ی مانگی یانزەدا 511 هەوڵی بەزاندنی سنوورەکە تۆمارکرا بوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG