Accessibility links

ئوستڕاڵیا ڕێوشوێنەکانی کۆرۆنا لە یەکێک لە گەورەترین ویلایەتەکانیدا توندتر دەکاتەوە


سەرۆک وەزیری ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوستڕاڵیا وتی لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، دووەمین گەورەترین ویلایەت لەڕووی دانیشتوانەوە بازاڕەکان دادەخات و سنوورێک دادەنێت بۆ پڕۆژەکانی بینا دروستکردن پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنان.

ڕۆژی یەکشەممە ویلایەتی ڤیکتۆریا هاتوچۆی شەوانەی قەدەغەکرد و جوڵەی دانیشتوانەکەی سنووردارکرد.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک وەزیری ویلایەتەکە دانیێڵ ئاندروز وتی لە ماوەی شەش هەفتەی داهاتوودا پیشەسازییە گەورەکانیش دادەخرێن.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ویلایەتی ڤیکتۆریا ڕۆژانە سەدان توشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG