Accessibility links

بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەورەترین شاری ئوستڕالیا داخرا


گەورەترین شاری ئوستڕالیا بۆ ماوەی دوو هەفتە داخرا، ئەوەش بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی لەناکاوی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا.

لەکاتێکدا هەڵمەتەکانی کوتان دژی ڤایرۆسەکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا ڕێژەی حاڵەتەکانی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە کەمکردۆتەوە، سەرهەڵدانی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە کە سەرەتا لە هیندستانەوە دەرکەوت، ترس و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە شەپۆلیکی دیکەی ڤایرۆسەکە زیادکردووە کە تاوەکو ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن کەسی کوشتووە.

دوای ئەوەی داخستنی سەرانسەری شارەکە دەستیپێکرد، ناوەڕاستی شاری سیدنی کە ڕۆژانی ئاسایی خەڵکانێکی زۆری لێیە، بەتەواوەتی چۆڵکرا، ئەمەش شارەکەی توشی سەرسورمان کرد کە ماوەی چەند مانگێکی کەمە گەڕاوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی.

ڕێوشوێنە نوێیەکە نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لە سیدنی دەگرێتەوە، بەوانەشەوە کە لە دەوروبەری سیدنی دەژین.

وەزیری تەندروستی ویلایەتی نیو ساوث وەیڵز براد هازارد وتی " جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە دەیسەلمێنێت کە دوژمنێکی زۆر ترسناکە."

سەرچاوە/ فرانس پریس

XS
SM
MD
LG