Accessibility links

ئوستڕاڵیا و ژاپۆن پەیماننامەیەکی هاریکاری ئاسایش واژۆ دەکەن


سەرۆک وەزیری ئوستڕاڵیا سکۆت مۆریسن
سەرۆک وەزیری ئوستڕاڵیا سکۆت مۆریسن

وابڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەڕێی ڤیدیۆوە، ژاپۆن و ئوستڕاڵیا پەیماننامەیەک لەنێوانیادا واژۆ بکەن کە تیایدا هاریکاریی بەرگری و ئاسایشی نێوانیان پتەودەکات، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری ژاپۆن فومیۆ کیشیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتەکەی بۆ ئوستڕاڵیا و ئەمەریکا هەڵوەشاندەوە.

سەرۆک وەزیری ئوستڕاڵیا سکۆت مۆریسن وتی دوو سەرۆکەکە ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی زانیاریی واژۆ دەکەن، ڕێکەوتنەکەش بۆ یەکەمین جار چوارچێوەیەکی کار دەدات بە هێزەکانی بەرگری دوو وڵاتەکە تاوەکو هاریکاری لەنێوانیاندا بکەن.

مۆریسن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەم پەیماننامەیە بەیاننامەیەک دەبێت بۆ دوو وڵاتەکەمان، پابەندبوونمان دەبێت بە کارکردن پێکەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە ستراتیژییە ئاسایشیە هاوبەشەکانی نێوانمان."

پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، هەوڵەکانی ئەمەریکا و ژاپۆن و هیندستان و ئوستڕاڵیا فراوانتر دەکات، کە سەرجەمیان نیگەرانن سەبارەت بە چین لە ناوچەی دەریای هیندی و ئارامدا.

ژاپۆن و ئوستڕاڵیا بەنیازن تاوتوێی دەرفەتەکانی دیکەش بکەن بۆ پتەوکردنی هاوبەشیەکانی نێوانیان لەڕووی وزە و تەکنەلۆجیای هەستیار و ماددەکانی دیکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG