Accessibility links

دەست پێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانی لە دەوحە


دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان لەنێوان بەرپرسانی تاڵیبان و بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەستی پێکردەوە، مەبەست لە دانوستانەکان گەیشتنە بە ڕێکەوتنێکی ئاگربەست و باسکردنی بابەتە سەرەکییەکانی وەکو مافەکانی ئافرەت.

ئەم دانوستانانە بە هەوڵێکی نوێ دادەنرێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی لەکاتێکدا ئەمەریکا هەوڵ دەدات لەگەڵ تاڵیباندا بگەن بە ڕێکەوتنێک بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی 18 ساڵەی ئەفغانستان.

لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بەرپرسانی تاڵیبان بە جیا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاددا کۆدەبنەوە بۆ وتوێژکردن لەسەر چۆنێتی گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە تیایدا هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە و لەبەرامبەریشدا تاڵیبان دەبێت کۆمەڵێک گرەنتی بدات.

واشنتن وتی تاوەکو پێش مانگی نۆ هەوڵدەدات بگات بە ڕێکەوتنێک بۆ دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، کە لەو مانگەدا هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG