Accessibility links

تاڵیبان دەست بەسەر 12.4 ملیۆن دۆلاری بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا دەگرێت


بانکی ناوەندی ئەفغانستان کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندایە وتی دەستی گرتووە بەسەر نزیکەی 12.4 ملیۆن دۆلار و ئاڵتونی بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا، لەو بەرپرسانەش جێگری سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان ئەمروڵا ساڵحی تێدایە.

بانکی ناوەندی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا وتی پارە و ئاڵتونەکان لە ماڵەکانی بەرپرسەکان هەڵگیراون، هەرچەندە هێشتا نەزانراوە بۆچی ئەو پارە و ئاڵتونانە لە ماڵەکانیاندا هەڵگیراون.

شوێنی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان ئەمروڵا ساڵح نەزانراوە. ساڵح بەڵێنیداوە بەرهەڵستی تاڵیبان بکات، هەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی خێزانەکەی وتی تاڵیبان ڕوحوڵا عەزیزی برای ئەمروڵایان کوشتووە.

لە بەیاننامەیەکی جیادا، بانکی ناوەندی ئەفغانستان داوای لە هاوڵاتیانی ئەفغانی کرد دراوی وڵاتەکە بەکاربهێنن، ئەمەش لەکاتێکدایە نیگەرانیەکان لەسەر ئەوەی بانک و کۆمپانیاکانی وڵاتەکە پارەی کەمیان بەدەستەوە ماوە، بەتایبەتی دۆلار، کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت، زیادییان کردووە..

دوو کارمەندی بانکەکان وتیان بانکی ناوەند فەرمانێکی دەرکردووە بۆ بانکەکانی دیکەی وڵاتەکە و تیایدا داوای لێکردوون حسابی ئەو کەسانە سڕ بکەن کە پەیوەندییان بە حکومەتەکەی پێشووەوە هەبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG