وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، سکۆت بێسێنت، رۆژی هەینی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی ڕایگەیاند فشارە ئابوورییەکانی واشنتن لەسەر ئێران بەردەوام دەبن.
سەبارەت بە کاریگەری ئۆپراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری، بێسێنت وتی، "بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، لەو کاتەوەی ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووە، هیچ نەوتێکی ئێرانی بە ڕێگەی ئاویدا هەناردەناکرێت، ئەوەی بینیومانە ئەوەیە جیهان دەتوانێت بەبێ نەوتی ئێران بژی. هاوڕایی نێوان ئەمەریکاو ڕووسیا و چین ئەوەیە کە ئێران نابێت هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت و ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە کەنداوی هورمز زۆر گرنگ و بنەڕەتییە."
وەزیری گەنجینە ئاشکرای کرد، پاش ئەوەی ئێران هەڕەشەی لێ کردبوو، هێشتا لە ژێر هەڕەشەدایە و لە بنکەیەکی سەربازی لە ئەمەریکا دەژی.
بێسێنت وتی،"ئەگەر ئێرانییەکان دوای من بکەون، ئەوە واتای ئەوەیە کە لە ژێر فشارن. ئێمەش بەردەوام دەبین لە سنووردارکردن و گەمارۆدانیان."
لە مانگی هەشتی 2026ـدا ئۆپراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری دەستپێکرد، کە ئامانجی سەرەکیی بڕینی هەموو ڕێگا داراییەکانی ئێرانە، لەگەڵ بەردەوامبوونی چاودێری و گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا بەسەر هەناردە و بەندەرەکانی ئێراندا.