فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند بەغدا لەگەڵ واشنتن ڕێککەوتووە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ڕێڕەوێکی کەشتیوانی لە نزیک عومان لە تەنگەی هورمزەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە زیانەکانی عێراق لە شەڕی ئێران و پەککەوتنەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق گەیشتووەتە 60 ملیار دۆلار.
بە گوتەی بەرپرسانی وزەی عێراق، هەناردەی نەوتی وڵاتەکە لە مانگی دەوە بۆ نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە؛ ئەم ڕێژەیە لە مانگی نۆدا، دوو ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ بەرپرسێکی ئەمەریکایی ئەم ڕێککەوتنەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.