Accessibility links

سینتکۆم بە مەبەستی پچڕاندنی ڕێڕەوە زەمینییەکانی ئێران پێکهێنانی ئەرکێکی تایبەت ڕادەگەیەنێت

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا '' سێنتکۆم '' فەرمانی کرد بە پێکهێنانی ئەرکێکی تایبەت بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی ئەمەریکا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئێران لە بەکارهێنانی ڕێڕەوە زەمینییەکان بۆ گواستنەوەی چەکی پێشکەوتوو و کەلووپەلی سەربازی.

ئەدمیڕاڵ براد کووپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، ڕۆژی شەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، فەرمانی بە دروستکردنی ئەرکی تایبەتی '' دەروازەی ئاسنین '' کرد، کە پێکهاتووە لە ستافێکی ناوخۆیی نزیکەی 20 کەسیی لە کارمەندانی مەدەنی و سەربازیی کە بنکەکەیان لە شارۆچکەی تامپا دەبێت لە ویلایەتی فلۆریدا.

ئەم ستافە نوێیەی سێنتکۆم هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی دیکەی حکومەتی ئەمەریکادا دەکات بۆ ڕێگریکردن لە جووڵەی سیستمە پێشکەوتووەکانی چەک، تەکنەلۆجیای خاوەن بەکارهێنانی دووانی، کەرەستە سزادراوەکان و سەرچاوەکانی داهاتی نایاسایی لە سنوورە زەمینییەکانی ئێران و دەریای قەزوینەوە.

کووپەر لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی '' دامەزراندنی ئەرکی تایبەتی دەروازەی ئاسنین سەرکەوتنی گەمارۆ دەریاییە بەهێزەکەمان بۆ سەر ئێران پڕچەکتر و بەهێزتر دەکات.

بەهێزکردنی هاوکارییەکانی سێنتکۆم لەگەڵ هاوبەشە ئەمەریکاییەکان تواناکانی ئێران بۆ دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر، دووبارە دروستکردنەوەی کارگەکانی چەک و نۆژەنکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی زیاتر بەرتەسک دەکاتەوە.''

لە مانگەکانی ڕابردوودا، گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمەریکا ڕێگری لە ئێران کردووە لە ناردنە دەرەوەی زیاتر لە 25 ملیار دۆلار نەوتی خاو. هەروەها سەپاندنی توندی ڕێکارەکان لە دەریادا بەردەوامە دژی تەواوی ئەو کەشتیانەی کە دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێیانەوە دەردەچن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG