Accessibility links

سەرۆک ترامپ ستیڤن میڵەر وەک بەرپرسی کاروباری کۆشکی سپی دیاریدەکات

وێنەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ و جێگری بەرپرسی کاروباری کۆشکی سپی ستیڤن میڵەر لە کۆشکی سپی، بەرواری 6ــی هەشتی 2026.
وێنەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ و جێگری بەرپرسی کاروباری کۆشکی سپی ستیڤن میڵەر لە کۆشکی سپی، بەرواری 6ــی هەشتی 2026.

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ستیڤن میڵەر، جێگری ئێستای بەرپرسی کاروباری کۆشکی سپی، لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەبێتە بەرپرسی کاروباری کۆشکی سپی.

دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ نووسی، "میڵەر یەکێکە لە ڕاوێژکارە هەرە جێی متمانەکانم" و لە پۆستە نوێیەکەیدا جێگەی سووزی وایلز دەگرێتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ڕایگەیاند، سووزی وایلز دەگوازرێتەوە بۆ بەشی ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکانی ترامپ.

ترامپ سوپاسی وایلزی کرد بۆ خزمەتکردنی لە پۆستی بەرپرسی کاروباری کۆشکی سپی و ستایشی کارکردنی کرد، بەوەی کە بە شێوەیەکی نایاب ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG