Accessibility links

ژیریی باڵا لەنێو ئامادەکاری دەنگدەران و بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئەمەریکا

؛لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی ئەمساڵ، کاندیدەکان و ستافی هەڵمەتەکانیان و دەنگدەرانیش پەنا دەبەنە بەر ژیریی باڵا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە ڕوو لە زیادبوونە.

بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆجیایە بۆ دەنگدەران دەکرێت لەوەدابێت کە داوای زانیاریی لێبکەن لەبارەی خۆتۆمارکردن بۆ دەنگدان، شوێن و کاتی بنکەی دەنگدانەکەیان، و کاندیدەکان چییان باسکردووە لەبارەی مەسەلە گرنگەکان، هەروەها زانیارییش لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییانەی کە لە وادەی هەڵبژاردنی ئەمساڵدا دەنگیان لەسەر دەدرێت.

کۆمیسیۆنی کۆمەکی هەڵبژاردنی ئەمەریکا، ئی ئەی سی، هۆشداریداوە لەوەی زانیاریی گرنگی لەو جۆرە پێویستی بە "ئاستێکی باڵاتر هەیە کە زۆرێک لە سیستەمەکانی ئێستای ژیری باڵا تیایاندا نییە."

ڕێکخراوی ناحزبی ستەیتس یونایتد هەمان گرفتی باسکردوە، و ئاماژەشیداوە بەو تۆڕە ئاڵۆزەی زانیاری جیاوازی هەڵبژاردنەکان کە لە هەزاران ناوچەی دەنگدان لە سەرتاپای وڵاتدا هەن.

 ڕێکخراوەکە لە توێژینەوەیەکیدا کە مانگی هەشت بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "دەنگدەرێک کە پشت بە ژیریی باڵا دەبەستێت کە ساڵی هەڵە یاخود ویلایەتی هەڵە یاخود زانیاریی لە سەرچاوەیەکی کۆن وەردەکرێت، دەشێت ببێتە مایەی لێ تێکچوونی وادەی دەنگدانەکە، یاخود بەکارهێنانێکی هەڵە دەکات یاخود دەیبات بۆ بنکەی هەڵەی دەنگدان."

 هەروەها ئامۆژگاریی دەنگدەران دەکات بگەڕێن بە دوای ماڵپەڕی فەرمیی هەڵبژاردندا و ئەو زانیارییانەی کە ژیری باڵا دابینیان دەکات تەنیا وەک خاڵی دەستپێک بەکاربهێنن.

ئەم هەڵبژاردنە لە سەردەمێکدا ئەنجامدەدرێت کە بە گوێرەی ناوەندی توێژینەوەی پیو کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمەریکا چات بۆتەکانی ژیری باڵا بەکاردەهێنن، و 24٪ دەڵێن کە ئەو کارە ڕۆژانە ئەنجام دەدەن.

پرۆژەی میدیایی وێزلیەن هەفتەی ڕابردوو بڵاویکردەوە کە تەماشای 289 ریکلامی سیاسییان کردووە "کە لەلایەن ژیریی باڵاوە دروستکراون یاخود باشترکراون"، و تێچووی ئەو رێکلامانە گەیشتووەتە 187 ملیۆن دۆلار لەوادەی ئەم خولەی هەڵبژاردنەکاندا.

لە پاڵ رێکلامەکانیشدا، کۆمیسیۆنی کۆمەکی هەڵبژاردنەکان بەکارهێنانی دیکەی تەکنەلۆجیای لەلایەن هەڵمەتەکانەوە دەستنیشانکردووە، لەوانە خوێندنەوەی راپۆرتە هەواڵییەکان لەبارەی کاندیدەکان، پلاندانانی رێگەکانی گەشتکردن و کۆکردنەوەی بابەت بۆ کۆبوونەوەکان و هەروەها دانانی کاتی کۆبونەوەکان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG