Accessibility links

ڕۆیتەرز: دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران و ئەمەریکا پێ دەخاتە ڕۆژی سێهەمەوە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئاگادار لەو بابەتەکەوە بڵاویکردووەتەوە، دانوستانکارانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بۆ سێهەم ڕۆژ لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ نێوەندگیرانی قەتەر کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکەن بۆ ڕێککەوتنێک بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.

ئەو بەرپرسە کە لەلایەن ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاندووە دانوستانەکان بۆ پێشخستنی هەوڵەکانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

بە وتەی هەمان بەرپرس، نێوەندگیرانی قەتەری ڕۆژی هەینی 30ی ئەم مانگە لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆبوونەتەوە و ڕۆژی شەممەش دانوستانەکان بەرەو دەوحە گواستراونەتەوە. دانوستانەکان بە بەردەوامی لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکا هەماهەنگ دەکرێن.

ڕۆیتەرز وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستانەکان و پێکهاتەی شاندە بەشداربووەکان و ئەگەری دەرئەنجامەکانی دانوستانەکان نەخستوەتەڕوو.

This item is part of
XS
SM
MD
LG