Accessibility links

باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا: ڕەنگە لە دوو هەفتەی داهاتوو هەنگاوی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بگیرێتەبەر

تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە 29ی ئەم مانگە ڕایگەیاند واشنتن بە هاوکاری پاکستان و هاوپەیمانەکانی زۆر نزیکە لە ڕێککەوتن لەسەر پرۆسەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕەنگە لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەنگاوی گرنگ بنرێت بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکییە سەربازییەکان.

باراک جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێبازە ئەوەیە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە پەیڕەوی بکات.

باراک لە جاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی کورت و قورس لە ئەمەریکاوە بۆ سەر ئێران، وتی "دەتوانن لە یەک شت دڵنیابن؛ هیچ کام لەم دەنگە دەنگە بێهودە نییە، بەکارهێنانی کردەی سەربازی بابەتێکە کە هەموو ئەندامانی بەرێوبەرایەتییەکە، بە خۆدی سەرۆکیشەوە زۆر بە جددی وەریدەگرن".

باراک ئاماژەی بەوەشکردووە هەوڵە بەردەوامەکان بە ئامانجی گەڕان بەدوای هەموو بژاردە ئەگەرییەکانە بۆ ڕێگریکردن لە چالاکییە سەربازییەکان، هەرچەندە بەرژەوەندییە دژبەیەکەکان هەن کە ڕێگری لە پێشکەوتنی ئەم پرۆسەیە دەکەن.

باراک لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا ناتوانێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات و وڵاتانی ناوچەکە دەبێت بەرپرسیارێتی زیاتر لە بەڕێوەبردنی کێشەکانی خۆیان لە چوارچێوەی هاوتەریبی نوێدا لە ئەستۆ بگرن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG