Accessibility links

ترامپ: هەڵبژاردنەکانی بەڕازیل مایەی شەرمەزارین بۆ ئەو وڵاتە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ ویلایەتی کارۆلاینای باشوور لەسەر هەڵبژاردنەکانی بەرازیل قسەی کرد و گوتی ''هەڵبژاردنەکانی بەرازیل مایەی شەرمەزارین بۆ ئەو وڵاتە.''

دۆناڵد ترامپ وەڵامی ئەوەی نەدایەوە ئاخۆ دەیەوێت پیرۆزبایی لە لولا دا سیلڤا سەرۆکی بەرازیل بکات یان نا بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا.

ترامپ هەروەها گوتی" نایەوێت قسە لەسەر ئەوە بکات کێ هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەی بردووەتەوە بەڵام ئەوەی ڕووی دا کارەسات بوو بۆ بەرازیل."

سەرۆک ترامپ گوتی ''من لایەنگری لە هەڵبژاردنەکانی بەرازیلدا ناکەم و سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەش داوای لێ کردم کە لایەنگری لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا نەکەم. بەڵام کاتێک سەیری کاردانەوەی بازاڕ بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکەیت، ئەمە هەموو شتێک نیشان دەدات.''

ئەمە لە کاتێکدایە لولا دا سیلڤا سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکان ڕا گەیاند.


هەروەها فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆ نوێنەری ڕاستڕەوەکان کە ڕکابەری لولا دا سیلڤا بوو، بەرازیلی بەجێ هێشت و گەیشتە مەیامی. ئەمەش سەرباری ئەوەی کە وڵاتەکەی قەدەغەی هاتوچۆی بەسەردا سەپاندبوو. هەروەها خۆی وەکوو ''ڕێبەری قانوونی''ی بەرازیل ناساندووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG