Accessibility links

سێنتکۆم جارێکی دیکە ڕەتیدەکاتەوە کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بەر مین کەوتبن

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، سێنتکۆم جارێکی دیکە بانگەشەکانی ئێرانی ڕەتکردەوە کە دەڵێت کەشتییەکان لە کاتی تێپەڕبوونیان بە تەنگەی هورمزدا ڕووبەڕووی مینە دەریاییەکان بوونەتەوە و ئەو ڕاپۆرتانەی بە درۆ ناوبرد.

سێنتکۆم ئێوارەی چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە هێزەکانی ئەمەریکا هەموو ئەو ڕێڕەوانەی کە کەشتییەکان پێیدا تێدەپەڕن لە تەنگەی هورمز، لە مینە دەریاییەکانیان پاککردووەتەوە و هیچ مینێکیان تێدا نییە.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران بە پشت بەستن بە سوپای پاسداران ڕاپۆرتی ئەوە بڵاودەکەنەوە ئەو کەشتیانەی بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن، ڕووبەڕووی ئەو مینانە بوونەتەوە کە لەو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەدا چێندراون.

لە دوایین حاڵەتدا، ڕۆژی سێشەممە هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی تەنگەی هورمز بەر مینە دەریاییەکان کەوتووە و ئاگری گرتووە.

سێنتکۆم ئەو بانگەشەیەی سوپای پاسدارانی ڕەتکردەوە کە کەشتییەکی بازرگانی لە تەنگەی هورمزدا بەر مینی دەریایی کەوتبێت و وتی کەشتییەکە بەهۆی موشەکێکەوە نوقم بووە کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هەڵدراوە.

هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمەریکا باس لە کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هورمز دەکەن کە ڕێڕەوێکی ئاوی ستراتیجییە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە 28ی مانگی دووەوە، هاتوچووی کەشتییەکان تێیدا بە ئازادی ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG