Accessibility links

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا: یارمەتییە داراییەکانی ئێران بۆ گرووپە هاوپەیمانەکانی لە بڕاندایە

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا هەڵمەتی گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێرانی بە "زۆر سەرکەوتوو" ناو برد کرد و وتی "بڕینی دەستڕاگەیشتن بە دۆلار بووەتە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی بودجەی گرووپە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا ببڕێت."

سکات بەسێنت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی پاشنیوەڕۆی چوارشەممە سەبارەت بە فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری وتی "خەمڵاندنە ناوخۆییەکان دەریدەخەن کە ئابووری ئێران دەتوانێت لە ماوەی ساڵێکدا بە ڕێژەی لەسەدا 25 بچووک بێتەوە."

وتیشی "کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە هاویندا بە ئاشکرا دەستیان کرد بە دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی ئابووری. ئێستا سوپای پاسداران زۆر نیگەرانە و بە ئاشکرا و نەهێنی باس لە داڕمان دەکات."

سکات بەسێنت هەروەها ڕایگەیاندووە ئێران خەریکە بودجەی گروپە بە وەکالەتەکانی دەبڕێت، لەوانە حوسییەکانی یەمەن، حزبوڵای لوبنان و گروپی توندڕەوی حەماس.

لە چەند مانگی ڕابردوودا بەڕێوبەرایەتی ترامپ جگە لە گەمارۆی دەریایی ئێران، بە ئامانجی سنووردارکردنی سەرچاوە داراییەکانی و داهاتی نەوتی کۆماری ئیسلامی، گوشارە ئابوورییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

کاربەدەستانی ئێران بە ڕەتکردنەوەی لێدوانی کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی فشارە ئابوورییەکان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG