Accessibility links

سەرۆک ترامپ: زانیاری هەواڵگری زۆر پێشکەوتوومان لەسەر ئێران هەیە و ناتوانم باسیان بکەم

سەرۆک ترامپ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند دوو کۆمەڵە ڕاپۆرت و زانیاری هەواڵگریمان بەدەست گەیشتوون کە هەردوویانم لایە.

سەرۆک ترامپ لە لێدوانێکدا کە جەختی لەسەر باڵادەستی هەواڵگری ئەمەریکا لە سەر ئێران دەکردەوە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئێمە زانیاری هەواڵگری زۆر پێشکەوتوومان هەیە لەسەر ئێران و وەک دەزانن ئێمە هەنگاوی زۆر باشمان بەرامبەر بە ئێران گرتووەتەبەر و کارەکان خەریکن بە باشی دەچنە پێشێ."

سەرۆکی ئەمەریکا وتی "هەندێک لە ڕاپۆرتەکان نهێنی نین و هەندێکیشیان هێشتا نهێنین و من ناتوانم ئەوەی نهێنیە بە ئێوەی بڵێم."

This item is part of
XS
SM
MD
LG