Accessibility links

ڕۆیتەرز: نێوەندگیرانی قەتەری بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا سەردانی تاران دەکەن

ڕۆیتەرز ڕۆژی یەکشەممە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە نێوەندگیرانی قەتەر لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ناوچەییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا سەردانی تارانیان کردووە.

ئەو بەرپرسە کە ئاگاداری پێشهاتەکانە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە بوونی نێوەندگیرانی قەتەر لە تاران، بەشێکە لە هەوڵە هەماهەنگەکان لەگەڵ ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، پرسیارێکی لەو شێوەیەی بە گەمژانە ناوبرد و وتی وەڵامێکی بۆ ئەو پرسیارە نییە.

سەرۆک ترامپ وتی هێرشی سەربازی یەکێک لە بژاردەکانی بەردەمییەتی، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیش هەیە.

سەرۆک ترامپ وتی ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا پابەند دەبن بەو ڕێککەوتنە یان نە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG