دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، شەوی هەینی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا بۆ پشتگیری هەڵبژاردنی کاندیدەکانی پارتەکەی لە ویلایەتی فلۆریدا وتی لەوانەیە " ئۆپەراسیۆنێکی توڕەیی ئەفسانەیی بچوکی دیکە ئەنجام بدەین،" وەک ئاماژەیەک بە ناوی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی کە ئەمەریکا دژی ئێران بەکاری هێنا.
سەرۆکی ئەمەریکا وتی، "بە ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو توانای ئێرانمان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی لەناوبرد. لەبیرتانە ئەو ئۆپەراسیۆنە کە لە درەنگانێکی شەودا ئەنجامدرا، کاتژمێر کاتژمێر یەکی شەو. پاشانیش بە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی ئەوەی کە مابوو تەواومان کرد."
هەروەها ترامپ وتی،" لەوانەیە جارێکی دیکەش ئۆپەراسیۆنێکی توڕەیی ئەفسانەیی بچوک ئەنجام بدەین...ئەگەر ئەوان ژیر بن، دەڵێن با وتووێژ بکەین و کێشەکە چارەسەر بکەین. بەڵام گومانم هەیە ئەوە بکەن، چونکە ڕەنگە ئەوەندە ژیر نەبن."
ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو لە 22ـی مانگی شەشی 2025دا ئەنجامدراو چەند دامەزراوەیەکی سەرەکی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کرانە ئامانج. ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی لە 28ـی مانگی دووی ئەمساڵ ئەنجامدراو سەدان ئامانجی سەربازی و موشەکی و فەرماندەیی و ئەمنی ئێران کرانە ئامانج.