Accessibility links

بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ئەمەریکا: ئێران هەوڵەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی کارمەندانی ئەمەریکا چڕ کردووەتەوە

بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ئەمەریکا هۆشداری دا کە ئێران هەوڵەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی ئەمەریکاییەکان لە دەرەوەی وڵات "بە شێوەیەکی بەرچاو چڕتر کردووەتەوە" و پلانەکانی کوشتنی ئەمەریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دیکە زیادی کردووە.

جەی کلیتن هۆشدارییەکەی لە یاداشتێکی پۆلێن نەکراودا بۆ وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیو نووسیوە کە کۆپییەکی دەست سی بی ئێس نیوز کەوتووە. کلیتن نووسیویەتی: هەوڵە کوشندەکانی ئێران لە دژی هاووڵاتیانی ئەمەریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دیکە گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمانی بە کارمەندە ناپێویستەکانی باڵیۆزخانە و خێزانەکانیان کرد کە سعودیە بەجێبهێڵن و چەندین باڵیۆزخانەی دیکە لە ناوچەکەش کارمەندەکانیان کەمکردووەتەوە. هەروەها سوپای ئەمەریکا بوونی خۆی لە بنکەکانی ناوچەکە کەمکردووەتەوە.

دۆناڵد ترامپ لە گردبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا لە فلۆریدا ڕۆژی هەینی، ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمەریکا کرد کە لە مانگی سێدا دەستیپێکرد، وتی: "ڕەنگە هێرشی دیکەمان هەبێت، یان دەشێت بگەینە ڕێککەوتن".

This item is part of
XS
SM
MD
LG