Accessibility links

ترامپ دەڵێت ئێران هەموو هەوڵێک دەدات پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا نرخی نەوت بەرز بکاتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵ دەدات پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرز بکاتەوە و لەم ڕێگەیەوە کاریگەری بکاتە سەر ئەنجامەکان.

ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسی کە ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، تەنانەت هەواڵی ساختە لە بارەی ئاسایشی تەنگەی هورمز بڵاو دەکاتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. تەنانەت خەریکی بانگەشەی ساختەیە سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرش و دانانی مین و هەموو شتێکی تر، چونکە ئێستا نەوتی زیاتر لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەڕوات و تەنانەت لە ئاستی پێش دەستپێکردنی ململا‌نێکەش زیاترە."

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی دا بەوەی حکومەتی ئێران بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەی دژی ئاراستەی حکومەت دەوەستنەوە. ڕایگەیاند کە لە ماوەی کەمتر لە حەوت مانگدا 75 هەزار خۆپیشاندەر لە ئێران کوژراون.

ترەمپ حکومەتی ئێرانی بە "ڕژێمێکی بەڕاستی خراپەکار" وەسف کرد و گوتی هیوادارە خەڵکی ئەمەریکا و جیهان لە خراپەکارییەکانی ئەو حکومەتە تێبگەن.

سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆتایی پۆستەکەیدا دووبارە جەختی لە هەڵوێستی واشنتن دژی دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی کردەوە و نووسی، "ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت و هەرگیزیش چەکی ئەتۆمی نابێت!"

This item is part of
XS
SM
MD
LG