Accessibility links

نەتانیاهو ڕاپۆرتەکان دەربارەی ڕێگریکردنی ترامپ لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە

بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاپۆرتەکان دەربارەی ڕێگریکردنی ترامپ لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕەتکردەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی کەناڵی 7ی ئیسرائیل وتی "ئەمە ڕاپۆرتێکی درۆیە و ڕۆژێک ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن."

نەتانیاهو سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی وتی"ئەوان ئیفلیج بوون، کەوتوون بە چۆکدا، بەڵام تا ئەم ڕژێمە لەسەر دەسەڵات بێت، ڕێگای خۆی دەکاتەوە."

نەتانیاهو جەختی لەوەش کردەوە کە تاکە ڕێگە بۆ دڵنیابوون لە کۆتایی کارەکە، ڕووخاندنی حکومەتی کۆماری ئیسلامییە."

ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوە بڵاویکردبووە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە هەڵمەتێکی بۆردومانی چەند ڕۆژە لە دژی کۆماری ئیسلامی بۆ 10ی مانگی ئۆکتۆبەر ئامادە بکەن، بەڵام دۆناڵد ترامپ دژایەتی ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتە بووە.

هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ترامپ چەندین جار پێشی بە پلانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە دژی کۆماری ئیسلامی لەمساڵدا گرتووە، لەوانە لەم مانگەدا کە دوو سوپا نزیک بوون لە هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG