Accessibility links

ترامپ: پێم وانییە لەگەڵ ئێران دانوستان بکەین

سەرۆکی ئەمەریکا دانوستانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە ئەو پرسە بە شێوەیەک لە شێوەکان بەمزوانە چارەسەر دەکرێت.

دۆناڵد ترامپ دوای گەڕانەوەی لە گردبوونەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "پێم وانییە دانوستان بکەین" و ئاماژەی بەوەشکرد "بە شیوەیەک لە شێوەکان شتێکمان دەبێت کە بەم زووانە ڕوو دەدات."

ترامپ سەبارەت بە کاتەکە وتی "پێ دەچێت زۆربەی خەڵک پێیان وابێت دوای هەڵبژاردنەکانە و ئێمە دەبینین چی ڕوو دەدات."

وتیشی ئەمەریکا توانای پیتاندنی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیی لەناو بردووە و لە ڕووی سەربازی، دارایی و لە ڕووی دیکەوە ئێرانی تێک شکاندووە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەروەها لە وتارەکەیدا لە کارۆلینای باشوور ڕای گەیاند، "ئێستا دڵنیا دەبینەوە لەوەی ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی نابێت. دەتوانین لە ئێستادا لەوێ بڕۆین، بەڵام دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆر وا دەمێنێتەوە،" و ئێران لە داهاتوودا ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.

لە درێژەی قسەکانیدا لە کارۆلینای باشوور، ترامپ ئاماژەی بە لێکەوتە ئابوورییەکانی ململانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کرد و وتی کاتێک ئێران تەواو بوو، نرخی نەوت و هەموو ئەم شتانە چارەسەر دەکرێن.

سەرۆکی ترامپ کۆماری ئیسلامی بە گەورەترین پشتیوانی تیرۆر و خراپترین وڵاتی سەر زەوی ناو برد و وتی "ئەگەر چەکی ئەتۆمییان هەبوایە لە ماوەی ڕۆژێک یان کاتژمێرێکدا بەکاریان دەهێنا. پێموایە لە ماوەی یەک کاتژمێردا."

سەبارەت بە تەنگەی هورمز، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئێمە تەنگەی ترامپمان گەمارۆ داوە، من پێی دەڵێم تەنگەی ترامپ، پێتان وایە عەرەبەکان بەم ناو گۆڕینە دڵخۆش دەبن ؟ ئێمە ناوی کەنداوی مەکسیکمان گۆڕی و بۆ نەتوانین ناوی تەنگەی هورمز بگۆڕین؟"

This item is part of
XS
SM
MD
LG