Accessibility links

ڕوبیۆ: ئەمەریکا و هیندستان نزیکن لە ڕێکەکەوتنی بازرگانی

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و وەزیری دەرەوەی هیندستان.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و وەزیری دەرەوەی هیندستان.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ سێشەممە لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا گەیشتە هیندستان و ڕایگەیاند کە ئەمەریکا و هیندستان نزیکبوونەتەوە لە ڕێکەوتنێکی بازرگانی.

لە پاش گفتوگۆکانی لەگەڵ سوبراهمانیام جایشانکاری وەزیری دەرەوەی هیندستان لە مومبای، ڕوبیۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە گەشبینە بەوەی ڕێکەوتنەکە "بەم نزیکانە" ئەنجام دەدرێت.

ڕوبیۆ وتی، "ئێمە زۆر زۆر نزیکین. ئەتوانم بڵێم بەهێندەی پێویست نزیکبووینەتەوە، بەبێ گەیشتنە ڕێکەوتنێکی جێبەجێکراو. بڕوام وایە کە چەند بابەتێکی بچووک ماون تەواویان بکەین."

سەردانی دیپلۆماتکاری باڵای ئەمەریکا بۆ هیندستان چەند ڕۆژێک دوای بڕیاری سەرۆک دۆناڵد ترامپ دێت بە هەڵپەساردنی ئەگەری سزا نوێیەکان کە کاریگەرییان لەسەر کڕیارانی نەوتی ڕووسیا دەبێت، وەک هیندستان.

ڕوبیۆ، کە بڕیارە چوارشەممە سەردانی پاڵاوگەیەک بکات، وتی هیندستان کاری کردووە بۆ هەمەلایەنکردنی هەناردەکردنی وزە و دامەزراوەی پاڵاوتنی هەیە کە دەتوانن نەوتی خاوی ڤەنزوێلا بپاڵێون.

ڕوبیۆ وتی، "بڕوام وایە هیندستان چەندین جار وتوویەتی کە خوازیاری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزەی خۆیەتی، کە ئەمەش کارێکی ژیرانەیە بکرێت."

هەروەها وتیشی، "وەک ڕوونیشە ئەو کارە ئاسان نیە ئەمڕۆ و سبەی بکرێت، وا نیە؟ لەبەرئەوە من ڕام وایە ئەوان بەرەوپێشچوونی باشیان لەو بارەیەوە بەدی هێناوە و ئێمەش دڵخۆشین کە ئەوە دەبینین."

وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە ڕوبیۆ لە سەردانەکەیدا چاویشی دەکەوێت بە ڕابەرانی خاوەنکار و برەویش دەدات بە هاریکاریی ئابوریی لەوادەی سەردانەکەیدا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG