Accessibility links

سەرۆک ترامپ فەرمانی دامەزراندنی بەشێکی نوێی بۆ تەندروستی ژنان دەرکرد

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دوو شەممە فەرمانێکی سەرۆکاتی دەرکرد بۆ دامەزرادنی لیژنەیەکی تایبەتی کۆشکی سپی و بەشێکی دامەزراوەی نیشتمانیی تەندروستیی کە جەخت لەسەر تەندروستی ژنان بکاتەوە.

لیژنە تایبەتەکە لەلایەن سوزی وایەڵزی بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆشکی سپی، کە بەم دواییانە ڕایگەیاند لە نەخۆشی شێرپەنجە ڕزگاری بووە و ڕۆبەرت کەنەدی وەزیری تەندروستی سەرکردایەتی دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، فەرمانەکە حکومەتی فیدراڵی ئاراستە دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێبازێکی گشتگیر بۆ تەندروستی ژنان لە هەموو تەمەنە جیاوازەکاندا و بەهێزکردنی توێژنەوەکان بۆ خێراکردنی بەرگرتن لە نەخۆشی، دەستنیشانکردن و چارەسەر و هەروەها گۆڕینی ئەو ئەنجامانە بۆ کرداری پزیشکی و سیاسەتی کار.

ترامپ ڕایگەیاند ئەو لیژنە تایبەتە رۆژی دوو شەممە یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات لەوادەی ئەو ماوەیەی بە مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک ناوی برد.

ترامپ وتی "ئەمە مەسەلەیەکی گەورە دەبێت. ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئەمەن. من تێناگەم کێ نایەوێت بەشێک هەبێت بۆ تەندروستی ژنان؟ مێلانیا وتی نیانە."

پەیمانگای تەندروستیی نیشتمانی نوسینگەیەکی تویژینەوەی تەندروستی ژنانی هەیە کە ساڵی 1990 دامەزراوە.

بەگوێرەی فەرمانەکە، ئەم بەشە نوێیە کارەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو نوسینگەیە دەکات، نەوەک جێگەی بگرێتەوە و دەبێت لەناو دامەزراوەی تەندروستی نیشتمانی یاخود سەنتەرێکدا لە ماوەی 90 رۆژدا دابمەزرێنرێت.

کۆشکی سپی دەڵێت ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە حکومەت جەختەکانی لەسەر ئەو بوارە فراوانتربکات و لە توێژینەوەوە بچێتە بواری لەپێشینەدانانی دۆزینەوەکان و گۆڕینیان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ژنان و کچان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG