Accessibility links

وەزیری جەنگ: بژاردەی بەردەم ئێران ڕێککەوتن یان وێرانکردنیەتی

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا، ئەمڕۆ شەممە هۆشداری دایە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەبێت بە زووترین کات لەسەر مێزی دانوستان دەست لە ئامانجە ئەتۆمییەکانی هەڵبگرێت، ئەگەرنا ڕووبەڕووی هێزی سەربازیی وێرانکەری ئەمەریکا دەبێتەوە.

هێگسێت لە وتارێکدا بۆ بەشداربووانی خولی ڕاهێنانی ئەفسەرانی یەدەگ و خۆبەخشانی خزمەتی سەربازی لە زانکۆی تێنسی گوتی، "ڕژێمی ئێران دەبێت زۆر بە زوویی بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت لەسەر مێزی دانوستان دەست لەو ئامانجانە هەڵبگرێت، یان ڕووبەڕووی ئەو وێرانکارییە ببێتەوە کە ئەمەریکا دەتوانێت، و ئەگەر پێویست بکات، بە خێرایی بیهێنێتە ئاراوە."

وەزیری جەنگی ئەمەریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە هێشتا دەستی لە ئامانجەکانی بۆ گەیشتن بە چەکی ناوەکی هەڵنەگرتووە، و هەوڵ دەدات بەرهەمهێنانی مووشەکیش زیاد بکات، سەرەڕای بەردەوامیدان بە پشتگیری لە میلیشیا شیعەکانی ناوچەکە.

هێگسێت جەختی لەوە کردەوە کە هێزی سەربازیی ئەمەریکا ئامرازێکە بۆ ناچارکردنی دوژمنەکانی بە دانوستاندن.

هەروەها ئۆپەراسیۆنە کورتخایەنەکەی بۆ گۆڕینی ڕژێم لە ڤەنزوێلا بەبیر هێنایەوە.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە سوپای ئەمەریکا خۆی بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورە دژی ئێران ئامادە دەکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG